دیداری ئه‌مجاره‌ی مێسی و ڕۆناڵدۆ له‌ سعودیه‌ ده‌بێت

botan 10/01/2023 - 14:48 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش


ئەگەری هەیە دیداری نێوان هەردوو ئەستێرە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ئەمجارە لە سعودیە بێت كە بەم دواییە رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕ كرد و مێسیش بۆ كەمپی زستانە لەگەڵ پاریس سەردانی سعودیە دەكات.
تیپەكەی “پایتەختی فەرەنسا” لە ١٩ی مانگ ڕووبەڕووی تیپێك دەبێتەوە كە پێكهاتووە لە ئەستێرەكانی یانەی نەسڕ و ئەلهیلال، گەورەكانی خولی سعودیە و تا ئێستاش یەكلایی نەبووەتەوە كە ئایا “مووشەكی مادێرا” لە رووبەرووبنەوەكەیان ئاما دەبێت یان نا .
ئەستێرە پورتوگالییەكە پێش ٢٢ی ١ ناتوانێت یەكەم یاری بە درێسی نەسڕ ئەنجام بدات، واتە بەهۆی ئەو سزایەی كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بەسەریدا سەپێندرا، دوابەدوای ڕووداوی فرێدانی درێسەكەی، شكاندنی مۆبایلی هاندەرێكی ئێڤەرتۆن سزادراوە.
ڕۆناڵدۆ بەشێوەیەكی ئاسایی بەشداری مەشقەكانی تیپیە زەردەكە دەكات، بەڵام لە یاری داهاتووی یانەكەش ناتوانێت دەربكەوێت، لەكاتێكدا یارییەكەی ئەلنەسر بەرامبەر ئەلعەتیفەق یەكەم یاری ئەو یاریزانە دەبێت لە خولی سعودیە.
سەرەڕای ئەمەش، ئەو سزایەی لە ئینگلتەرا بەسەریدا سەپێنراوە، ڕێگری ناكات لە بەشداریكردنی لە یارییە دۆستانەكاندا، ئەمەش مانای وایە ئەگەری زۆرە لەم یارییە دۆستانەیەدا دەربكەوێت، هەروەها دووبارە چاوی بە مێسی بكەوێتەوە، لە ڕووداوێكدا كە سەرنجی ملیۆنان كەسی بۆ لای خۆیان رادەكەێشن.
ئەمڕۆ پاریس پلانی كەمپی زستانەی خۆی ڕاگەیاند، كە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگەدا گەشتەكەی دەست پێ‌ دەكات
پاڵەوانی خولی فەڕەنسا دووپاتی كردەوە كە یارییەكی دۆستانە لەگەڵ ئەستێرەكانی ئەلهیلال و ئەلنەسر ئەنجام دەدات، لە 19ی ئەم مانگە لە یاریگای "كینگ فەهد" لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت.
وە بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ماركا"ی ئیسپانی، پێشبینی دەكرێت پاڵەوانی خولی فەرەنسی بە هەموو ئەستێرەكانی گەشت بكات، لەنێویاندا میسی و كیلیان مباپێ و نەیمار و سێرجیۆ ڕامۆس.
بەگوێرەی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە، ڕەنگە ئەم یارییە دوا ڕووبەڕووبوونەوەی دوو لە گەورەترین یاریزانانی مێژوو بێت، دوای ڕێگایەكی دریّژی پرَ لە ركابەری ، بەتایبەتی كاتێك ڕكابەریی نێوانیان لە ڕكابەرییەكانی خولی ئیسپانیا چڕتربووەوە.
ڕۆناڵدۆ و مێسی لەم ساڵانەی دواییدا زاڵ بوون بەسەر گۆڕەپانی تۆپی پێی جیهاندا، زۆرترین نازناویان دروێنە كرد بە جۆرێك (7 تۆپی زێڕین بۆ مێسی و 5 یش بۆ ڕۆناڵدۆ)،بوو ململانێی نێوانیان لەسەر نازناوی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگی ئەوروپا توند بوو كاتێك درێسی بەرشەلۆنە و ڕیال مەدریدیان پۆشیبو.