ڕاهێنه‌ری نیوكاسڵ وەڵامی ئەگەری گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی نیوکاسڵ دەداتەوە

botan 04/01/2023 - 20:09 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ڕاهێنەری ئینگلیز، ئیدی هۆوی، ڕاهێنەری یانەی نیوكاسڵ یونایتد، ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن ئەستێرەی پورتوگالی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، وەرزی داهاتوو لە یانەی نەسری سعودیەوە بچێتە ڕیزەكانی یانەی نیوكاسڵ یونایتد.
میدیاكان ڕایانگەیاندبوو كە ڕۆناڵدۆ مەرجی داناوە كە بڕگەیەك لە گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسر دابنرێت كە ڕێگەی پێدەدات بە خواستن پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە بكات كە خاوەندارێتی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە دەكات، ئەگەر وەرزی داهاتوو سەركەوێت بۆ چامپیۆنزلیگ.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەو دەنگۆیانە ، هۆوی بە سكای سپۆرتی ڕاگەیاند: هیوای سەركەوتن بۆ كریستیانۆ لە پرۆژە نوێیەكەیدا دەخوازم، بەڵام لە ڕوانگەی ئێمەوە هیچ شتێكی لەوبارەیەوە نییە.
هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵەكە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا بە ڕەزامەندی هەردوولا یانەی مانچستەر یونایتدی جێهێشت، دوای ئەوەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی دەنگدانەوەی ئەنجامدا و تیایدا ڕەخنەی لە ئیریك تێن هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی و خاوەنەكانی یانەكەی گرت.
جێگای سەرنجە ڕۆناڵدۆ، لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ناساندنی دوێنێ لە ڕیاز، دووپاتی كردەوە كە ئۆفەری یانەكانی ئەوروپا، ئەمریكا، پورتوگالی و ئوسترالیایان بۆ هاتووە، بەڵام ، ویستویەتی بچێتە نەسر.