دواین راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرای دەكەن پاش ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەریۆنایتد هەڵوەشاندەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆ تەنها دوو گرێبەستی پێگەیشتوە.
رۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵە پلانی گواستنەوەی خۆی دادەنێت پاش ئەوەی لە یانەی مانچستەریۆنایتد رۆیشت.
لە ئێستادا ئەم یاریزانە بەردەوامە لە مەشق و راهێنانەكانی دەیەوێت پارێزگاری لە توانای جەستەیی خۆی بكات بەڵكو گرێبەستی لە یانەیەكی گەورەی ئەوروپا ئاراستە بكرێت.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشكرای كردووە رۆناڵدۆ لە یانەی نەسری سعودی گرێبەستێكی بە 173 ملیۆن یۆرۆ ئاراستە كراوەو یانەیەكی قەتەریش گرێبەستێكی ئاراستە كردووە بەڵام لەرووی دارایی پارەكەی لە نەسر كەمترە.
پێشبینی دەكرێت رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی داهاتوو بریاری كۆتایی خۆی بدات بە مانەوە لە ئەوروپا یان پەیوەندی كردن بە یانەیەكی تری دەرەوەی ئەوروپا.