تیپی خولی كوردستانی یانه‌ی هه‌ولێر 50 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌

botan 01/11/2022 - 16:18 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

تیپی تۆپی پیێی خولی كوردستانی یانه‌ی هه‌ولێر بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كردوو ده‌ستیان له‌ ڕاهێنان هه‌ڵگرت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 50 رۆژ مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

دیدار حامد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی خولی كوردستان به‌ سپێده‌ی ڕاگه‌یاند : من وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه‌ پاڵپشتی یاریزانه‌كان ده‌كه‌م كه‌ بایكۆتیان كردووه‌ تاكو پێنه‌دانی مووچه‌كانیان نه‌گه‌ڕینه‌وه‌ یاریگا و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ له‌ گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان.

هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌ زووترین كات كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ربكه‌ین ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌ مه‌شقه‌كان.

بڕیاره‌ 14-11-2022 ركابه‌ریه‌كانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ بكانت بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌ولێر له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان یاری ده‌كات