به‌ دوو گۆڵی مارادۆنا نه‌ورۆز له‌ زاخۆی برده‌وه‌

botan 25/10/2022 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە یارییەكانی گەڕی چوارەمی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەورۆزی كرد و تیپی میوان بە دوو گۆڵی مارادۆنا بە 3 خاڵی گرنگ گەڕایەوە.
لە گێمی یەكەمی یاریەكە هەردوو یانە چەند دەرفەتێكی گۆڵیان بۆ رێكەوت، لە خولەكەكی 36 كلاودیۆ مارادۆنا لێدانێكی سزای بۆ نەورۆز لە دەستداو ئەو گێمە بە یەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا و نەورۆز باشتر دەركەوت دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكی لە رێگەی یاریزان كلاودیۆ مارادۆنا لە خولەكەكانی 59 و 61 تۆماركرد و و یاریەكەی بە دوو گۆڵە لە سوودی تیپەكەی شاری سلێمانی كۆتایی هات.
بەم ئەنجامەم، نەورۆز بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ سەركەوت بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی، زاخۆش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی 14 دەبینرێت.