ئۆكرنیا ده‌یه‌وێت میوانداری مۆندیالی 2030 بكات

botan 04/10/2022 - 17:16 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا هەوڵدەدات وڵاتەكەی میوانداری جامی جیهانی 20230 بكات بكە بڕیارە ساڵی 2023 ناوی ئەو وولاتە ئاشكرا بكرێت كە میوانداری مۆندیالی 2030 دەكات.
قەتەر میوانداری مۆندیالی 2022ی دەكات، كە بڕیارە لە بیستی تشرینی دووەمی داهاتووەوە تا هەژدەی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
بەپێی رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، ئۆكرانیا هەوڵدەدات میوانداری مۆندیالی 2030 بكات، لە فایلێكی هاوبەشدا لەگەڵ ئیسپانیا و پورتوگال.
زێلێنسكی مۆڵەتی بە ئۆكرانیا داوە پەیوەندی بە ئیسپانیا و پورتوگالەوە بكەن بۆ میوانداریكردنی پاڵەوانێتییەكە
ئۆكرانیا بەشێك دەبێت لە هەوڵە هاوبەشەكانی ئیسپانیا و پورتوگال بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030.
ئەمساڵ ئۆكرانیا كەوتۆتە دۆخێكی ناهەمووار بەهۆی جەنگ لەگەڵ رووسیا وولاتەكە بەشێكی زۆری لە دەستداوەو شەریش تاكو ئێستا بەردەوامە
هەروەها ڕۆژنامە بەریتانییەكان بڵاویان كردەوە، 3 فایل هەیە كە داواكاری پێشكەش كردووە بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2030، فایلی یەكەم ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و شیلی و پاراگوای دەگرێتەوە، فایلی دووەمیش ئیسپانیا و پورتوگال و ئۆكرانیا دەگرێتەوە، فایلی سێیەمیش سعودیە دەگرێتەوە.