كاكا: جێهێشتنی ریال خۆشترین كاتم بوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌

botan 25/09/2022 - 17:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ریكاردۆ كاكای بەڕازیلی، ئەستێرەی پێشووی یانەی میلان و ریاڵ مەدرید، باسی لە كاتەكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید كرد، هەروەها باشترین یادەوەرییەكانی لەگەڵ یانە ئیسپانیەكە باس دەكات.
ریكاردۆ كاكا لە وەرزی 2009 لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی لە میلانەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید كرد، تا ساڵی 2013 لەگەڵ یانە سپیەكە بەردەوام بوو، دواتر جارێكی تر گەرایەوە یانەی میلان.
كاكا لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە تیشكی خستۆتە سەر ئاستی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ووتی: سەرەتای ریاڵ مەدرید بۆ ئەم وەرزە بەڕاستی زۆر نایابە، من تەنها سەیری گەشەسەندنی یاریزانەكان ناكەم، بەڵكو زۆر تەركیز لەسەر كەسایەتی ئەنچیلۆتی دەكەم كە وەك ڕاهێنەرێك پێشكەوتنێكی سەرنجڕاكێشی بەدەستهێناوە”.
یاریزانە بەڕازیلییەكە لە درێژەی قسەكانیدا سەبارەت بە یاریزانە دڵخوازەكانی لە ڕیاڵ مەدرید ووتی: من ئاستی چوامینیم بە دڵە، ئەو زۆر لاوە، بەڵام خاوەنی كەسایەتییەكی گەورەیە و یارییەكی زۆر باش دەكات و سەرنجراكێشە.
كاكا سەبارەت بە چانسی بردنەوەی باڵۆن دۆری لە لایەن كەریم بنزیما وتی: پێموایە بێنزیما زۆر نزیكە لە خەڵاتی باڵۆن دۆر، هەرچەندە هەرگیز ناتوانیت بڵێیت كە 100% خەڵاتەكەی پێدەدەن. كەریم ئێستا یاریزانێكی تەواوە و ئەو خەڵاتە شایەنی ئەوە,
سەبارەت بە باشترین یادەوەرییەكانی لەگەڵ ریاڵ مەدریدیش ووتی : رەنگە سەیر بێتلاتان بەڵام من ئەو رۆژەم پێ باشترەین یادەوەریە كە یانەكەم بەجێهێشت، چونكە لەگەڵ فلۆرێنتینۆ قسەم كرد و پێی وتم كە من پیشەگەرێكی گەورەم و هەموو هەوڵێكمدا بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە لە مەدرید، بەڵام پێكانەكان و ئەو چەند خولەكەی راهێنەر یاری پێدەكردم ڕێگەی نەدا.”

كاكا لە كۆتاییدا وتی: ئەو كاتە زۆر سەرنجڕاكێش بوو، چونكە هەستم كرد دەرگای یانەكە كراوە بوو بۆمن ، هەر بۆیە گوێتان لێنابێت بە خراپ باسی مەدرید و مۆرینیۆ بكەم. كاتێك ئەمساڵ لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پاریس بووم چاوم بە پێرێز كەوت، باوەشمان بەیەدا كرد”.