مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی كۆرۆناوه‌ كه‌مپه‌سی یانه‌كه‌ی داخست

13/12/2021 - 19:27 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیی، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه‌ بۆماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر كه‌مپه‌سی یانه‌كه‌ی داخست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی یانه‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نێو كارمه‌ندان و یاریزانانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتددا ده‌ركه‌وت، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان بۆ نزمترین ئاست، بڕیار درا كه‌مپه‌سی راهێنانی كارینگتن بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دابخرێت".

باس له‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ راهێنانه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌ له‌به‌رچاو گرتنی ته‌ندروستیی كارمه‌ندان و یاریزانانی یانه‌كه‌، سه‌باره‌ت به‌ یاریی سبه‌ینێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برێنتفۆرددا، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی پرێمیه‌رلیگ به‌رده‌وامن.