كارگێری یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد سێر ئه‌لێكس فێرگسۆنی ده‌ست نیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكات بۆ ده‌ست نیشان كردنی راهێنه‌رێك بۆ یانه‌كه‌یان تا شوێنی سۆلشكایهر بگرێته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سۆلشكایهر به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان له ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریۆنایتد دوورخرایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی مایكل كاریك سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه ده‌كات.
مانچسته‌ریۆنایتد ده‌یه‌وێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێك بكات ، به‌گوێره‌ی تاڵك سپۆرتی به‌ریتانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بۆكیتینۆی راهێنه‌ری پاریس سان جێرمان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه مه‌شقی مانچسته‌ریۆنایتد بداته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه له ئێستادا فێرگسۆن ده‌ست نیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی گفتوگۆكان بكات و په‌یوه‌ندی به بۆكیتینۆ بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه مانچسته‌ریۆنایتد ده‌یه‌وێت له‌وه‌رزی داهاتوو بۆكیتینۆ ببێته راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان به‌ڵام راهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه راهێنهرایهتیهكه وه‌ربگرێت.