دوای ئەوەی بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی عێراقی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای كەركوك ئەنجامداوە بەرپرسێكی یەكەمی ئەو شارە دەڵێت: " بۆچوونمان لەسەر حەشدی شەعبی هەمان قسەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەو قەبوڵی حەشد ناكەین بێتە كەركوكەوە"
ئەندازیار (رێبوار تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ كوردیو وتی: بۆچوونمان لە سەرهاتنی حەشدی شەعبی بۆ شارەكەیان نەگۆڕاوەو هەمان بۆچوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان هەیەو قەبوڵ ناكەین حەشدی شەعبی بێت.
ناوبراو سەبارەت بە وتەكەی (هادی عامری) و پرسی رێكەوتنی لە گەڵ ئیدارەی پارێزگای كەركوك، وتی: ئاگاداری رێكەوتنێكی لەو جۆرە نیم و بڕواش ناكەم هیچ رێكەوتنێك كرابێت ئەوەی هەیە ئەوەیە كورد قەبوڵی هاتنی هیچ هێزێك جگە لە پێشمەرگە بۆ كەركوك ناكات، بەڵام عەرەب و توركمانەكان داوای هێزی هاوبەش دەكەن بۆ پاراستنی رەوشی ئەمنی شارەكە.