تەوەرەی/ ڕەوتە ئیسلامیەکان و مامەڵەی دروست
ڕەوتی سەلەفی
بەشی چوارەم/ڕەوتی وەهابی و دەوڵەتەکانی ئال سعود
دەوڵەتی پاشایەتی سعودیە تا گەشتووەتە ئێرە بە زیاتر لەپێنج قۆناغدا تێپەڕیوە لەگەڵ هەموو قۆناغێکدا ڕەوتی سەلەفی ئەو زەمینە سازێنەرەبووە کە دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەو خێڵە گەورەی نیوە دۆرگەی عەرەبی لەسەری وەستاوەو و سودی لێوەرگرتووە بۆ چەسپاندنی دەسەلاتەکانیان، چونکە وەک ئبن خەلدون فەیلەسوف و مێژوو نوسی گەورەی ئیسلام ئاماژەی داوە کە سروشت و پێکهاتەی نەتەوەی عەرەب وەهایە، هەرگیز کۆنابنەوە لەسەر هاوبەشێک و پابەند نابن بەهیچ سستمێکی کارکردنەوە، ئاینی ئیسلام نەبێ، ئال سعود زۆر زیرەکانە لەم ڕاستیە تێگەشتبوون، بۆیە بەدرێژایی مێژوو کاریان لەسەر ئەوەکردووە کە ئیسلام بەتێگەشتنی شێخ موحەمەدی کوڕی عەبدول وەهابیان کردە ئەو هێزە کۆکەرەوەی عەرەب لەدەوری خۆیان، بەتایبەتی وەک لەپێشەوە ئاماژەمانپێدا لەهاوپەیمانیەکدا بەناوی پەیمانی دەرعیە لەگەڵ ئال شێخ دا کەئەوانیش بوو بوونە خێڵێکی ئاینی کەزیاتر لەسەر مەزهەبی ئیمام ئەحمەدی کوڕی حەمبەل بوون و بوونە خاوەنی موڵک و ماڵێکی زۆر، شێخ موحەمەدی کوڕی عەبدول وەهابیش یەکێکە لە گەورەترین ڕەمزوو پێشەواکانیان بوو ڕەوتەکە گۆڕی بەناوی کردنەوەی دەرگای ئیجتهادە وە گۆڕینی تەقلیدی مەزهەبی بۆ شوێنکەوتنی فەتوای زانایانی ڕەوتی سەلەفی، ئەم دوو خێڵە بوونە تەواوکاری یەکتری لەتەواوی ئەو قۆناغانەی دەوڵەتی پاشایەتی ئال سعودی پێدا تێپەڕی لەساڵی 1774 ز یەوە هەتا ئەمڕۆ.
لەهەر قۆناغێکیشدا بەشێوازێکی گونجاوی ئەو قۆناغە ڕۆڵیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکردووە، بۆنموونە:
سەرەتا کە ئال سعود ئیمارەتی نەجد و دەرعیە و ئەحسایان لەدەست بوو. لەوکاتەشدا بینیان فکری گەڕانەوە بۆ سێ سەردەمە زێڕین و خێرەکانی ئیسلام، لەو ناوچەیەدا بڵاو بووەوە لەسەردەستی ئیمام موحەمەدی کوڕی عەبدول وەهاب کە پەیوەندیەکی خزمایەتییش لەنێوانیاندا دروست بوو بوو،ئال سعود ئەوەیان بە هەلێکی زێڕین زانی بۆئەوەی لەڕێگەیەوە بتوانن خێڵە عەرەبەکانی لەسەر کۆ. کەنەوە و وایان لێبکەن گوێڕایەڵ و ملکەچیان بن بەناوی دینەوە و بیکەنە هۆکاری بەهێزکردن و پێگەی شەرعیەتی خۆیان و ڕێگا بگرن لەهەر ڕەوت و کارێکی تر بەناوی ئیسلامەوە لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئال سعودەوە.
بۆیە لەسەرپەیمانی درعیە ڕێک کەوتن دەسەڵاتی سیاسی بۆ ئال سعود و دەسەڵاتی دینیش بۆ ئال شێخ، ئیتر ئەمە بەردەوام بوو هەتا تەوای نەجدو حیجازیان کۆنترۆڵکرد وو و دەوڵەتی پاشایەتی یەکەمیان دامەزراند و دەسەڵاتیان گەشتە سنورەکانی عێراق، ئەوەبوو ئیتر دوڵەتی عوسمانی کە دەسەڵاتداری تەواوی جیهانی ئیسلامی بوون داوایان کرد لەوالیان لەوڵاتی میسر کە هێرش بکاتە سەر ئەو دەوڵەتەی ئال سعود ئەوەبوو سوپایەک بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم پاشا کوڕی موحەمەد عەلی پاشا هێرشی کردوو توانی ئەو دەوڵەتە دوای چەند جەنگی خوێناوی بڕووخێنێ، و دەرعیە بگریت، بەڵام دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی لاواز بوو بوو سوپاکەی میسر کێشایەوەو ئەوانیش دەوڵەتی میسریان جیاکردەوە، لەماوەی حەوت ساڵدا سەرلەنوێ بەسەرۆکایەتی تورکی کوڕی عەبدوڵا کوڕی موحەمەدی کوڕی سعود دووبارە دەوڵەتی پاشایەتی سعود دابمەزرێنێتەوە، بەڵام ئەمجارە تورکی خۆی بە خاوەنی هەردوو دەسەڵاتی سیاسی و دینی دانا و خۆی بە هەڵبژێردراوی خواناسان، بەڵام لە جێبەجێکردندا دەسەڵاتی دینی دایەوە ئال شێخ. دواتر ئەم دەوڵەتە بەهۆی ناتەبایی نێوان کوڕەکانی تورکی و جەنگی نێوخۆییە وە زۆر لاواز بوون و لەبەرانبەردا خێڵی ڕەشید بەهێز بوون توانیان دەسەڵاتیان لێ وەربگرنەوە هەتا دەساڵ هەتا لەساڵی 1902 دا عەبدول عەزیز کوڕی عەبدول ڕەحمان کوڕی موحەمەدی ئال سعود توانی ڕیاز بگرێتەوە و دیسانەوە دەوڵەتی پاشایەتی سعودی دابمەزرێنێتەوە، ئەم جارەش دیسان لەناو شارو شوێنە نیشتەجێ بووەکاندا دەسەڵاتی دینی دایەوە بە ئال شێخ و وەهابیەکان، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانێ تەواوی قەبیلەو ویلایەتەکان بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی کۆمەڵێک سیاسەتی بەکار هێنا:
1- یاریەکی زیرەکانەی دەکرد لەنێوان ئینگلیزو و عوسمانییەکاندا جاری واهەبوو هاوکاری و پشتیوانی لە هەردوولا وەردەگرت.
2-پشتیوانی تەواوی ئال سەباحی لە کوەیت بەدەست هێنا بوو.
3-زانایانی وەهابی بەکارهێنا بۆ دەستخستنی شەرعیەتی دینی و بڵاوکردنەوەی فکری سەلەفی لە بیابان و لەناو کۆچەرەکان دا بەوەی پارەی زۆری لە ئینگلیز وەرگرت و هەندێک لەزاناکانی وەهابی نارد بەپارەی باشەوە، هەرکەس بێت هەندێک دەرس بخوێنێ پارەیەکی باشیان ئەدایە بەڵام نەیهێشت زۆر لە ئاین تێبگەن دوایی توانی هێزێکی شەست هەزار چەکدارییان لێ دروست بکات بەناوی (اخوان من اطاع الله) واتە برایانی گوێڕایەڵی خوا، ئەمانە تەنها سیاسەتی ڕەش و سپی فێرکرابوون واتە هەرکەس گوێڕایەڵی دەسەڵات بێ موسڵمانە هەرکەس گوێڕایەڵ نەبێ کافرو یاخیە و کوشتنی واجبە، خاوەنی حەماس ێکی دینی و فیداکاریەرکی داعشیانەی زۆر بەهێز بوون، بەڵام زۆر تووندو ناحاڵی بوون هەر بەوانە توانی زانایانیش ملکەچی دەسەڵات بکات و بێدەنگیان بکات لە زیادەڕەویەکانی، تا تەواوی وڵاتی نەجد و ئەحساو حیجازی خسەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی لەکۆتاییدا کەکاری نەما بەو هێزە وەهابیە چەکدارەی ناویان ئیخوان من اطاع الله بوو هەڵیوەشاندنەوەو زۆریش توند بوو لەگەڵیان.
لەم زەمانەش دا فکرەی سەلەفیەتی قاعیدەو دوایی داعشی و فکرەی سەرەتای تاڵیبان هەرهەمان ئەزموون بوو دەزگا هەواڵگری و سیخوڕیەکان دروستیان کردنەوە.