ئێران: "هەفتەی رابردوو ژێرخانی ئینتەرنێتی ئێمە دووچاری هێرشی چڕی سایبەر بوویەوە"

ڕابه‌ر كه‌لهوڕی 02/02/2023 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

 

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری تەکنەلۆجیای زانیاری و راگەیاندنی ئێران، عیسا زارعپور رایگەیاند: "هەفتەی رابردوو ژێرخانی ئینتەرنێتی ئێمە دووچاری هێرشی چڕی سایبەر بوویەوە".

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، عیسا زارعپور لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە تارانی پایتەخت بە میدیاکارانی راگەیاند کە ئەو کێشەیە 10 خولەکییەی لە گەیشتنی ئینتەرنێتدا هەفتەی رابردوو رووی دا، سەرچاوەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سایبەر دەگەڕێتەوە.

وەزیری تەکنەلۆجیای زانیاری و راگەیاندنی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان دەرکەتووە، هێرشێکی چڕی سایبەر رووی داوە و هەوڵ دەدرێت سەرچاوەی هێرشەکە دیاری بکرێت.

میدیای ئێران لە ٢٥ی کانوونی دووەم بڵاوی کردەوە کە نزیکەی بۆ ماوەی 10 خولەک بە نزیکەیی ئینتەرنێت بەتەواوی نەما و بەرپرسانی ئێرانیش لەمبارەیەوە لێدوانیان نەدا.