دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی ٢٠٢٤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی "رۆحیه‌تێكی زۆر جیاواز له پێشتر لای ده‌نگده‌ران هه‌یه"، ئاشكرایكرد، راپرسییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ون.
سیاسەتمەداری کۆماریخواز، دۆناڵد تره‌مپ کە کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ لە ئەمریکا، یەکەم گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی پارتی کۆمارییەکان کە لە نیوهێمپشایه‌ر و لە کۆڵۆمبیا پایتەختی ویلایەتی کارۆڵاینای باشوور پێشكه‌شكرد.
دۆناڵد ترەمپ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی لە هەموو کات زیاتر "مكوڕ و توڕەیە" بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گردبوونەوەی گەورە ئەنجام دەدەن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "چونکە رۆحیه‌تێکی دەنگدەر هەیە کە پێشتر هه‌رگیز نەمانبینیوە".
- هێرشی كرده سه‌ر بایدن و ئێف بی ئای
تره‌مپ نموونەی به‌و سیاسەتانەی هێنایەوە کە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا جێبەجێیان کردوون و رەخنەی لە سیاسەته‌كانی سه‌رۆكی ئێستا، جۆ بایدن سه‌باره‌ت به پرسی سنوور و ئابووری و سیاسه‌تی کۆمەڵایەتی گرت.
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤ تاکە ده‌رفه‌تمانه بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەمان". داكۆكی له‌وه كرد كه ئەمریکا پێویستی بە سەرکردەیەک هەیە کە بتوانێت بەرەنگاری ئایدیۆلۆجیای چەپ، دەوڵەتی قووڵ، میدیا و چین ببێتەوە.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پێویستمان بە سنووره‌كان و هەڵبژاردنی دادپەروەرانه و ئازاد هەیە. ئەگەر خاوه‌نی ئه‌م دووانه نه‌بن، ئه‌وا وڵاتێکتان نییە. لە هەمووی گرنگتر هەموو قەیران و کارەساتێک پێچەوانە دەکەینەوە کە (سەرۆکی ئەمریکا) جۆ بایدن دروستی دەکات".