ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە پۆڵەندا 9.5 ملیۆنی کەسی تێپەڕاندووە

ڕابه‌ركه‌لهوڕی 30/01/2023 - 14:35 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

تا 30ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیاوە روویان لە پۆڵەندا کردووە9.5 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیا-رووسیاوە تا ئێستا، شەپۆلێکی چڕی کۆچ روویداوە.

لە تویتەکەدا باس لەوە کراوە کە تەنها دوێنێ لە ئۆکرانیاوە، 22 هەزار و 700 کەس روویان لە پۆڵەندا کردووە و هاتووە: ''لە دەستپێکی جەنگەکەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیاوە هاتوونەوە پۆڵەندا گەیشتووەتە نۆ ملیۆن و 510 هەزار کەس''.

بەپێی ئەو داتایانەی خراونەتەڕوو، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئۆکرانیانەی پۆڵەندایان جێهێشتووە، گەیشتووەتە حەوت ملیۆن و 660 هەزار کەس.