دیجیتال میدیای سپێده
به‌ره به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شاری قامیشلۆی رۆژئاواى كوردستان ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به ده‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامیشدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، تهقییهوهكه شه‌قامى قوتلى بووه و له ئه‌نجامدا شۆفێرى ئۆتۆمبێڵه‌كه بریندار بووه و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه‌وتوه كه له نزیك شوێنی روداوه‌كه بوون.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و ته‌ندروستی قامیشلۆش جهختیكردوهتهوه كه ته‌ندروستی جێگیره.
تائێستا هێزه‌كانی ئاسایشى رۆژئاوا هیچ رونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتو رونكردنه‌وه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.