دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) بڕیاریاندا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌جێگیری بهێڵنه‌وه، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت زیاتر له سه‌دا 2 به‌رزبوه‌وه .
ئه‌مڕۆ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه‌و،نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته (87) دۆلار و (41) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی سێ دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به (81) دۆلار و (62) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت..
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه هات رۆژی یه‌كشه‌ممه هاوپه‌یمانیی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌نێویاندا رووسیا كه به ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه، بڕیاریدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌ك خۆی بهێڵێته‌وه و گۆڕانكاریی تێدا نه‌كات كه بریتییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا كه بڕیاره‌كه له مانگی رابردووه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تاوه‌كو كۆتایی ساڵی داهاتوو كاری پێده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.