زیاتر لە 13 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی ئۆکرانیا گوازراوەتەوە

ڕابەر كەلهوڕی 04/12/2022 - 16:34 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێدە 

لە رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵەوە کە لە ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسی "قەیرانی خۆراک" بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا راگەیەندرا، لە رێگای ٥٢٤ کەشتییەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن تۆن دانەوێڵە گوازراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە بەبیرهێناوەتەوە کە یەکەم کەشتی کە گەنمەشامی بارکردبوو لە یەکی ئابی ٢٠٢٢ لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا ٥٢٠ کەشتی بە مەبەستی بارکردنی دانەوێڵە چوونەتە ئۆکراینا و هاتووە: "هەروەها ٥٢٤ کەشتی دیکە کە دانەوێڵەیان بارکردبوو لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون و لەم رێگەیەوە زیاتر لە ١٣ ملیۆن تۆن دانەوێڵە گواستراوەتەوە. دانەوێڵە و خۆراکی وەک گەنمەشامی، گەنم، گوڵەبەڕۆژەی گوشراو ، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، چەوەندەری شەکر، سۆیا، بەزالیا و جۆ لە رێگەی ئەو کەشتییانەوە گواستراونەتەوە".