سوپای ئۆكرانیا ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی له‌ خێرسۆن و دۆنێتسك و خاركێڤ له‌ ژێر كۆنترۆڵی رووسیا ده‌رهێنا

ڕابه‌ر شه‌كرالی 03/10/2022 - 17:19 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سوپای ئۆكرانیا له‌ خێرسۆن دوو ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و له‌ دۆنێتسك و خاركێڤ یه‌كی ناوچه‌یه‌كی له‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی رووسیا ده‌رهێنا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كیێڤه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌ خێرسۆن هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی میرۆلیوبیڤكا و ئارخانهێلسكێ سه‌رله‌نوێ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆكرانیا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ له‌ دۆنێتسك گوندی تۆرسكێ و له‌ خاركێڤ گوندی بۆرۆڤا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی رووسیا ده‌رهێنراون.

دوێنێ سوپای ئۆكرانیا كۆنترۆڵی شاری لیمان-ی له‌ دۆنێتسك كردبوویه‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیجییه‌.