په‌رله‌مانتارانی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ ده‌ربڕی

خوبه‌یب گه‌ردی 03/10/2022 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

په‌رله‌مانتارانی ئێران له‌ په‌رله‌مانى ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی مه‌هسا ئه‌مینی ده‌ستیپێكردووه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێران، له‌كۆی 290 په‌رله‌مانتار كه‌زۆرینه‌یان موحافه‌زه‌كارن 233 په‌رله‌مانتار ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ نیشانداوه‌ كه‌ له‌سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پشتگیرى خۆیان بۆ ده‌سه‌لاتى ئێران دووپات كرده‌وه‌.

په‌رله‌مانتارانى ئێران له‌هۆڵی په‌رله‌مان درووشمی "بڕوخێ تێكده‌ران"یان ده‌گوته‌وه‌ وله‌راگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا هاوتووه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى ئێران به‌پشوو درێژییه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ وسه‌ركه‌وتوو بوونه‌ له‌دامركاندنی توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران.

په‌رله‌مانتارانى ئێران داوا ده‌كه‌ن به‌توندترین شێوه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.