رێكخه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: نیشته‌جێی جووله‌كه‌كان له‌ فه‌ڵه‌ستین شه‌رعیه‌تى یاساییان نییه‌

29/09/2022 - 19:23 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

تۆر وێنسلاند،رێكخه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند، كرده‌وه‌ كه‌ نیشته‌جێ جووله‌كه‌كان هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایییان نییه‌

رێكخه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی 2334 بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، رایگه‌یاند كه‌ چالاكیی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل له‌ ماوه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا، له‌ نێوان 17ی حوزه‌یران بۆ 20ی سێپته‌مبه‌ر له‌ فه‌له‌ستین به‌رده‌وام بووه‌.

تۆر وێنسلاند، جه‌ختیله‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نیشته‌جێ جووله‌كه‌كان هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایییان نییه‌، داوای له‌ حكومه‌تی داگیركه‌ری ئیسرائیل كرد ده‌ستبه‌جێ هه‌موو چالاكییه‌كانی نیشته‌جێبوون ڕابگرێت .

وێنسلاند هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ كه‌ناری رۆژئاوا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل 29 فه‌له‌ستینییان كوشتووه‌ و هه‌زار و 813 كه‌سیشیان به‌ فیشه‌كی زیندوو بریندار كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش نیشته‌جێكراوه‌كانى جووله‌كه‌ 128 هێرشیان بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌ و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و زیانیان به‌ ماڵ و موڵكی فه‌له‌ستین گه‌یاندووه‌.