ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته رووسیا ئه‌گه‌ر له هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به‌رده‌وام بێت كه به پشتیوانی راسته‌وخۆی روسیاوه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ده‌كرێت، ئه‌وا كۆتا به هه‌موو ئه‌و دانوستانانه دێنێت كه له‌باره‌ی جه‌نگی ناوخۆیی له سووریا له ئارادان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كردووه و پێی ووتووه، رووسیا به‌رپرسیاره له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر حه‌له‌ب و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا دانوستانه‌كان راده‌گرێت.
جێگه‌ی باسه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، حكوومه‌تی سووریا به هاوكاری ئێران و پشتیوانی رووسیا به چڕی هێڕشی كردووه‌ته سه‌ر شاری حه‌له‌ب و چه‌ندان نه‌خۆشخانه‌ی رووخاندووه و خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نیش به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی.
هاوكات رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵ بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا نه‌خشه‌ی ژماره دووی داناوه بۆ یارمه‌تیدانی گرووپێك له نه‌یارانی رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د،
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه، ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی سی ئای ئه‌ی و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه ناوچهیییهكانی، جۆره چه‌كێك به ده‌ستی گرووپه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت كه له دووره‌وه ده‌توانن تۆپخانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د بپێكن.