ڕێكخراوى به‌خته‌وه‌رى سه‌به‌ته‌ى خۆراك بۆ 500 خێزانى بێ باوك ده‌به‌نه‌ ماڵه‌وه‌

18/03/2020 - 15:37 بڵاوکراوەتەوە لە كۆڕۆنا

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه‌ كه‌وه‌ك ڕێكارێكى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى گیراوه‌ته‌ به‌ر، خێزانێكى بێ باوك و هه‌ژار له‌به‌ر نه‌بوونى ده‌ناڵێنن، هه‌ربۆیه‌ ڕێكخراوى به‌خته‌وه‌رى هه‌ڵسا به‌دابینكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك بۆ 500 خانه‌واده‌ى بێ باوك و هه‌ر خۆیان سه‌به‌ته‌كان ده‌به‌نه‌ ماڵه‌كان تا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى مانه‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیاندا پێ به‌ڕێبكه‌ن، حاجى كاروان به‌رپرسى رێكخراوی به‌خته‌وه‌رى داوا خێرخوازان ده‌كات، له‌م ره‌وشه‌دا به‌ رێگای هاوكارییه‌كانیان ده‌ستی خێر بۆ ماڵه‌ كه‌م ده‌ره‌مه‌ته‌كان درێژ بكه‌ن.


كورته‌                      SpedaXCorona