دیجیتاڵ میدیای سپێدە
سەرۆكی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق نیگەرانی لەناكۆكییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات.
لە تویتێكدا، جێنین بلاسخارت نووسیەتی: ڕكابەرییە سیاسییە بەردەوامەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق جێگای نیگەرانییەكی گەورەیە.
جێنین پلاسخارت جارێكی دیكە داوای لە هەموو لایەنەكان كرد كار بۆ خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەموو خەڵك بكەن و لە كاتی زوودا زەمینەی هاوبەش لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەڵبژاردن بدۆزنەوە.
لە كۆتاییی نووسینەكەیدا ئەوەی راگەیاندووە كە هەڵبژاردن لە كاتی خۆی و باوەڕپێكراو، پێویستییەكی دیموكراسییە.