دیجیتال میدیای سپێده
له كه‌ركوك به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكی ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ست په‌یامنێری سپێده كه‌وتووه له كه‌ركوك، ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه خاوه‌نی سێ منداڵه.
كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته رایانگه‌یاندووه: له‌دوای ئه‌نجامدانی نشته‌رگه‌ری ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچووه و دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌پێی قسه‌ی هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه، به‌هۆی هەڵەی پزیشکێکەوە گیانی له ده‌ستداوه و دوای ئه‌م رووداوه‌ش سكاڵایان تۆماركردووه ، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان نه‌دراوه‌ته‌وه.