دیجیتاڵ میدیاى سپێده
کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شاخی ئاسۆسیان لە شارباژێڕ لە نزیک گوندی گەڵاڵە بۆردومانکرد.
قایمقامی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی راگهیاند: نزیک گوندی گەڵاڵە و سەفرە لە چیای ئاسۆس بۆردوومانکرا و بریندار هەن.
ئهمرۆ هەینی 2-12-2022، کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی راگهیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بۆردوومانی ناوچەیەک لە نزیک گوندی گەڵاڵە لە چیای ئاسۆس کرا و لەو کاتەشدا ژمارەیەک کەس لەوێ بوون كه بووه هوی بریندار بوونی 4 كهس.
کامەران حەسەن گوتیشی: ئەو کەسانەی بەر بۆردوومانەکە کەوتوون خەڵکی گوندی قامیشن و خەڵکی سڤیلن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندان جار وڵاتانی تورکیا و ئێران سنوورەکانی هەریمیان بۆردوومانکردووە و کۆمەڵگەی نێوەدەولەتیس ئاماژەیان بەوەدا پێویستە ئەو دوو وڵاتە هێرشەکانیان رابگرن.