- دواخستنی گەشتەکە دەگەڕێتەوە بۆ نالەباریی کەشوھەوا لە ئاسمانی عەنتاب و پێشبینی دەکرێت، گەشتەکە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
دوای ماوەیەک لە وەستانی گەشتی ئاسمانیی لەنێوان عەنتاب و ھەولێر، بڕیار بوو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەک لە عەنتاب-ەوە بەرەو ھەولێر بفڕێت، بەڵام گەشتەکە دواخرا.
بەپێی زانیارییەکان، دواخستنی گەشتەکە دەگەڕێتەوە بۆ نالەباریی کەشوھەوا لە ئاسمانی عەنتاب و پێشبینی دەکرێت گەشتەکە رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا رایگەیاندبوو کە لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا، دەست دەکرێت بە گەشتی ئاسمانیی بۆ شاری ھەولێر و لە دووی شوباتیشدا بۆ ئەرمینیا.
ئەوەشخرابووەڕوو کە ھێڵی ئاسمانیی ئانادۆڵوجێت لە ھەفتەیەکدا، دوو گەشت لە عەنتاب-ەوە بۆ ھەولێر لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە ئەنجام دەدات.