دیجیتال میدیای سپێده
دوای وەستانێکى کاتى بەھۆی تەقینەوەی بۆری نەوت، لەنێو خاکی تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان دەستیپێکردەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند:" دوای ئەوەی بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.
وهزارهتهكه ئهوهیشی خسته روو:"تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە".
باس لهوهش كراوه:"ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە".
جێگای باسه كه لهكاتژمێر 7:30 له 511ههمین كیلۆمهتری بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەدیوی تورکیا و لەپارێزگای کاهرەمانمارس تەقیهوه، كه لەرێگەیەوە مانگانە بەتێکڕا 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.