دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆی بڵاوهبونی ڤایرۆسی گۆراوی كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركووك بریاری كه‌مكردنه‌وه‌ی دەوامی دام و دەزگاکانی کەرکوک ده‌درێت.
پارێزگای كه‌ركووك له نووسراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست سپێده كه‌وتووه رایگه‌یاند:" به‌هۆی بڵاوه‌بوونی ڤایرۆسی گۆراوی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) بریاردراوه بهکەم کردنەوەی دەوامی دام و دەزگاکانی کەرکوک بۆ لە سەدا 50 ئەم بڕیارە لە 27مانگەوە جێ بە جێ دەکرێت.
له راگهیهنراوهكه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو:" پێویسته دادگای کەرکوک و زانکۆ و پەروەردە بڕیار لە سەر شێوازی کەم کردنەوەووی دەوامی قوتابخانەکان بدەن".