دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، كە بە تۆمەتی دزینی كێبڵی كارەبا 2 تۆمەتبار دەستگیركران، كە خەڵكی كەركوك-ن و لە هەڵەبجە كێبڵەكانیان دزیوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه 28 ی ئهیلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربە بەشی پۆلیسی سەید سادق زانیاری پێگەیشت/ كە دوو كەس زیاد لە 130 مەتر كێبڵی كارەبایان پێیە و خەریكی دەرهێنانی مسی ناو كێبڵەكەن بە نیازی فرۆشتنەوەی ،پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.
باسی لهوهش كردووه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری ئاسایشی سروچك هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سەرجەم كێبڵە دزراوەكەدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا، كە بە تۆمەتباران بووە .
ئهوهشی خستۆتهروو، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (م ، ن ، ب – لەدایكبووی 1999 ) و (ر ، ف ، ع – لەدایكبووی 2001 )، كە دانیشتوی شاری كەركوك-ن و پیشەیان كرێكارە لە كۆمپانییەكی بەستنی پێوەری زیرەك لەپارێزگای هەڵەبجە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
پۆلیسی سلێمانی ڕوونی كردۆتەوە، تۆمەتباران سەرجەم كێبڵەكانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بردووە و هێناویانە بۆ ناحیەی بەرزنجە بەمەبەستی دەرهێنانی مسەكەی و ساغكردنەوەی لەبازاڕەكاندا .