دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له روونكردنهوهیهكی فهرمی رایگهیاند ، ئهو پزیشكهی دووچاری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووه ، باری تهندروستی جێگیره و ، ههواڵی كۆچ دواییكردنیشی رهتدهكهینهوه ،
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە " هەموو ئەو پڕوپاگندانە ڕەتدەکاتەوە ، کە گوایە (د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی)پزیشکی پسپۆڕی چاو کۆچی دوای کردووە ، بۆ رای گشتی و خەڵکی شاری هەولێر رووندەکەینەوە ، کە ئێستاکە باری تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و ئەم هەواڵانە دوورن لەڕاستی " .
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، د. ئەحمەد ئیسماعیل عەبدولغەنی، كە پزیشكی نەخۆشییەكانی چاوە لە ھەولێر، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ھەر ھاووڵاتییەك لەو ماوەیەدا سەردانی كردووە پێویستە پشكنین ئەنجامبدات.