دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشكرایكردووه وەرزی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی دەستیپێكرد ، روونیشیكرده‌وه ، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌ڕووی دادگا ده‌گرێته‌وه .
لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند :" لە ڕۆژی 15 ی ئه‌م مانگه (ئازار ) بۆ 15ی حوزه‌یران ، ڕاوی ماسی قەدەغەدەكرێت " .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه " بۆ ماوەی 3 مانگ ڕێگە بەهیچ كەسێك نادرێ ڕاوی ماسی بكات و ، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەكرێتەوە " .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه " داوا لەهاوڵاتیان ده‌كه‌ین ، ئەوانه‌ی بۆ گەشت و سەیران دەچنە نزیك دەریاچەی دووكان نابێت ئەوانیش بەقولاپ ڕاوبكەن و ئەو هەلە بقۆزنەوە ، چونكە ئەوانیش لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت " .
له كۆتاییدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین دووپاتیكردووه‌ته‌وه " ڕاوی ماسی لەم ماوەیەدا بەهەموو شێوە و ئامرازێك قەدەغەیە " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر