له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران مه‌ولود باوه‌موراد وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكى یه‌كگرتوو چه‌ند پرسێكى خسته ڕوو به ئامانجى به‌رچاو ڕوونى بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن، له‌وانه: كاتێك له حكومه‌ت به هاوڵاتیانمان ووت به‌هۆى قه‌یرانه‌كه‌وه ڕوبعه مووچه‌و نیوه موچه‌تان پێده‌ده‌ین هۆكار چییه كه ئه‌و ڕوبعه موچه‌یه‌ش دوادهكهوئ؟ ئه‌م وه‌زیره‌ى یه‌كگرتوو داواكارى ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو كه ده‌بێ كۆتایی به گرفتى موچه‌یه بهێنرێ چونكه ههندئ توێژى موچه‌خۆر هه‌یه له‌وه زیاتر به‌رگه‌ى دۆخه‌كه ناگرن.