بۆ تاووتوێكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار،سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه .
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی،نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوو، چاره‌سه‌رییه‌كانی كابینه‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه،به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌سه‌ر چینی هه‌ژاران.
هه‌روه‌ها سوودانی ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی گۆرانكارییه‌كانی كابینه‌كه كردووه،بۆ جێگیركردنی به‌رزو داكه‌وتنی ئاڵوگۆڕی دراو له وڵات‌دا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تـ جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه كردۆته‌وه،كه پێویسته په‌رله‌مانی عێراق په‌له بكات له‌په‌سه‌ندكردنی،له‌وانه‌ش پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵی، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه.