عێراق: ساڵی رابردوو بە گوژمەی 10.5 ملیار دۆلار بەرهەمی توركی هاوردە كراوە

12/01/2023 - 18:40 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری

لە ساڵی 2022دا توركیا زۆرترین هەناردەی بەرهەمەكانی بۆ عێراق كراوە كە گوژمەكەی 10.5 ملیار دۆلار بووە.
ساڵی ڕابردوو هەناردەكردن لە توركیاوە بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەنداو بە ڕێژەی لەسەدا 17.8 زیادی كردوە، و بەهاكەی گەیشتۆتە 34.2 ملیار دۆلار زۆرترین هەناردەی بەرهەمەكانیشی بە گوژمەی 10.5 بۆ عێراق بووە.
ساڵی 2022 بە گوژمەی 34.2 ملیار دۆلار بەرهەم و كاڵای توركی هەناردەی وڵاتانی بەحرێن و ئیمارات و فەلەستین و عێراق و ئێران و ئیسرائیل و كوەیت و قەتەرو كۆماری توركی قوربسی باكورو لوبنان و سوریەو سعودیەو عومان و ئوردن و یەمەن كراوە.
تێكڕای داهاتی ساڵی 2021 كە بەرهەمیان بە هەمان ئەم وڵاتانە فرۆشتبوو گەیشتبووە نزیكەی 29 ملیار دۆلار، بەڵام هەناردەكردن لە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا 17.8 زیادی كردوە، بەم پێیە كۆی داهاتی توركیا لەم بازرگانیەدا بۆ ئەمساڵ نزیكەی 5 ملیار دۆلار زیادی كردوە.
هەر لەم قۆناغەشدا زۆرترین هەناردەكردن بۆ عێراق كراوە كە بە گوژمەی 10.5 ملیار دۆلار بووە، دوای ئەویش ئیسڕائیل بە گوژمەی 6.7 ملیارو ئیمارات 3.7 و ئێران و لوبنان 2.4 ملیار دۆلار كاڵاو شتومەكیان لە توركیاوە بۆ هەناردە كراوە.