نـرخی نـەوت و زێـڕ بـەرز دەبێتەوە

18/11/2022 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری
دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌
 
ئەمڕۆ هەینی نرخەکانی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە ئەوەش لەکاتێکدایە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە نرخی نەوت نزیکەی سێ دۆلار و نرخی زێڕیش نزیکەی 15 دۆلار دابەزیون. 
 
رۆژی هەینی 18-11-2022، بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلارەوە نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە سەروو 90 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی ترس لە دابەزینی خواستی چین لەسەر نەوت بەهۆی تەشەنەسەندنی تووشبوون بە کۆرۆنا و زیادکردنی نرخی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. 
 
نرخی نەوتی برێنت 64 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 90 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 75 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 82 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.