بانکی ناوەندی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلار کەمکردووەتەوە

04/11/2022 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە ئابووری
دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
 
بانکی ناوەندی عێراقی فرۆشنی دۆلاری کەمدکردووەتەوە و لەماوەی چوار رۆژدا ته‌نیا ٥٣٦ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
 
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، نزمبوونەوە لە بڕی فرۆشی دۆلاردا تۆمار کراوە لە رۆژەکانی سەرەتای مانگی ١١دا بەراورد بەو بڕە لە مانگی ١٠دا دەخرایە بازاڕەوە و بە نزیکی ٤٠ بۆ ٥٠٪ی بڕەکەی کەمی کردووە.
 
 بەمەش تەواوی فرۆشی چوار رۆژی مانگی تشرینی دووەمی عێراق گەیشتووەتە، ٥٣٦ ملیۆن دۆلار، ئەوەش ئەو نرخەیە لە پێشتر لەماوەی دوو رۆژ بۆ سێ رۆژدا دەخرایە بازاڕەوە.

داتاکان دەریدەخەن کە دابەزینەکە بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر پارەی نەختینە بووە بە رێژەی نزیکەی ٨٠٪ و ئەمەش بەو واتایەیی داواکاری و خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە لە بازاڕەکاندا، هۆکاری ئەوەش دەکەڕێتەوە بۆ ترس و دڵەڕاوکێ کە نرخی دۆلار لە رۆژانی داهاتوودا رەنگە بگۆڕێت.