دیجیتال میدیای سپێده
به‌گوێره‌ى ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دامه‌زراندنى 24 هه‌زار و 933 پله‌ی وه‌زیفی بۆ گرێبه‌ستی وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان و چه‌ند دامه‌زراویه‌كی حكومی ده‌سته‌به‌ركردوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، پێدانی زۆرترین پله‌ى وه‌زیفی بۆ شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای به‌سره‌بووه، هاوكات كه‌مترین دامه‌زراندنى پله‌ى وه‌زیفى بۆ كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی بووه كه 1 پله‌ى وه‌زیفیه.
دامه‌زراندنى 25 هه‌زار هاوڵاتى له كه‌رتى گشتى حكومه‌تى عێراق له‌كاتێكدایه له ساڵى 2014 ه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم دامه‌زراندنى له كه‌مترین پله‌ى وه‌زیفیدا بۆ هاوڵاتیان و ده‌رچوانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان نه‌كردوه، هه‌رچه‌نده ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌بن، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم له‌برى دامه‌زراندنى كارمه‌ندى نوێ له شوێنى فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشین و كۆچكردوو، شوێنه‌كان به كارمه‌ندى گرێبه‌ست پڕ ده‌كاته‌وه.