دیجیتال میدیای سپێده
رۆژنامەی رەئی کوێتی بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییانی کوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداو، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی کەنداو نیشتەجێن، دەتوانن بەبێ مەرجی پێشوەختە یان وەرگرتنی ڤیزا سەردانی عێراق بکەن.
ژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنی بە رۆژنامەی رەئی-یان رایانگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی عێراق رەزامەندییان نیشانداوە، لەوەی لەمڕۆ دووشەممەوە، هاووڵاتییانی کوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداو، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی کەنداو نیشتەجێن، دەتوانن بەبێ مەرجی پێشوەختە یان وەرگرتنی ڤیزا سەردانی عێراق بکەن.
سەرچاوەکان هەروەها ئاماژەیان بەوەیشداوە، دەسەڵاتدارانی عێراق کارگێڕیی دەروازە سنوورییەکانی کوێتیان ئاگادارکردووەتەوە کە لەمڕۆوە، هاووڵاتییانی کوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداو، هەروەها ئەو کەسانەی کە لە وڵاتانی کەنداو نیشتەجێن، دەتوانن لە دەروازی سنووریی وشکانیی سەفوان سەردانی عێراق بکەن.
بەگوتەی سەرچاوەکان، بڕیارەکە تا ٢٨ی مانگی شوباتی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
سەرچاوەکان راشیانگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی کوێت لە دەرەوازی سنوورریی عەبدیلی، هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ ئەو گەشتیارانە کردووە کە دەیانەوێت سەردانی عێراق بکەن.