دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوژران و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی ده‌ركرد.
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوژران و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی ده‌ركرد، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كه‌ش لیژنه‌كه‌ش كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیارێكی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی فه‌رمانی دیوانی ژماره (293) ده‌ركرد، كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كوژران و برینداركردنی خۆپیشانده‌ران.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌ئێستادا لیژنه‌كه دوباره كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه و كاریش ده‌كرێت بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خێزانی كوژراوه‌كان و تێچوی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م برینداره‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردو له پارێزگای زیقار خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان به‌ڕێوه‌چو و به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، سێ خۆپیشانده‌ر كوژران و 21 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.