دیجیتاڵ میدیای سپێده
بوجاری دووه‌م بڕێكی له پاره دزراوه‌كه‌ی هه‌ژماری سپارده‌ی دارایی ده‌سته‌ی گشتیی باج له بانكی رافیده‌ین گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
دادگای عێراق رایگه‌یاند، بڕێكی دیكه له پاره دزراوه‌كه‌ی هه‌ژماری سپارده‌ی دارایی ده‌سته‌ی گشتیی باج له بانكی رافیده‌ین گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 134 ملیار دیناره.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دووه‌می كه‌رخ له به‌غدا كه تایبه‌ته به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد كه بڕێكی دیكه له پاره‌ی دزراوی بانكی رافیده‌ین گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و بانكه و بڕه‌كه‌ی 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هه‌زار دیناره.ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كه به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستا بڕی 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
هه‌موو پاره دزراوه‌كه‌ی ئه‌و بانكه زیاتر له 3.7 ترلیۆن دینار، كه له‌رێگه‌ی پێنج كۆمپانیاوه له‌نێوان ئابی 2021 و ئه‌یلوولی 2022 له‌و بانكه برا و دزییه‌كه‌ش به "دزی سه‌ده" ناوی ده‌ركردووه.
27ی تشرینی دووه‌م، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕی یه‌كه‌می پاره دزراوه‌كه‌ی بانكی رافیده‌ینی راگه‌یاند كه 182 ملیار دینار بوو.