دیجیتال میدیای سپێده
داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی ١١ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٠٧ ملیار و ٨٧٧ ملیۆن و ٧٨٦ ھەزار و ٣٣٦ دۆلار بووە، ئەمەیش بەراورد بە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٥٧ لەسەدا زیادی کردووە.
میدیاکانی عێراق پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) بڵاویان کردووەتەوە کە داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی ١١ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، گەیشتووەتەوە ١٠٧ ملیار و ٨٧٧ ملیۆن و ٧٨٦ ھەزار و ٣٣٦ دۆلار کە تێکڕای داھاتی مانگانە، نۆ ملیار و ٨٠٧ ملیۆن و ٧١ ھەزار و ٤٥٨ دۆلار بووە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو، داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە میانی ١١ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەراورد بە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ٥٧ لەسەدا زیادی کردووە، بەو پێیەی تێکڕای داھاتی ١١ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، ٦٨ ملیار و ٢٥٨ ملیۆن و ٨٦١ ھەزار و ٤٨٥ دۆلار بوو.
باس لەوەش کراوە کە تێکڕای داھاتی مانگانەی فرۆشی نەوت لە ١١ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا، شەش ملیار و ٢٠٥ ملیۆن و ٣٥١ ھەزار و ٤٤ دۆلار بوو.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) ئاماژەی بەوەیشداوە کە زۆرترین داھاتی فرۆشی نەوت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەدەستهاتووە کە داھاتەکەی ١١ ملیار دۆلار و ٤٧٧ ملیۆن و ٥١٤ ھەزار و چوار دۆلار بووە، کەمترین داھاتی فرۆشی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمدا بەدەستھاتووە کە ھەشت ملیار و ٣٢٢ ملیۆن و ٦٧٩ ھەزار و ٥٢٦ دۆلار بووە.