دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى، به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانى عێراقى به‌ڵێنیان داوه كه ئه‌گه‌ر نرخى دۆلار گۆرانكارى تێدا نه‌كرێت، ئه‌وان ده‌نگ به‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو ناده‌ن.
عوده‌ى عه‌واد ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكردوه:كه 100 په‌رله‌مانتار به‌ڵێنیان داوه ده‌نگ به‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023 نه‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر بێت و گۆرانكارى له‌نرخى دۆلاردا نه‌كرێت.
دوێنێ له‌عێراق نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى گه‌یشته 150 هه‌زار دینار، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى هاوڵاتیانى عێراق وهه‌رێمى كوردستانى لێكه‌وته‌وه.
پێشتریش له‌ماوه‌ى به‌رێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى گشتى له‌عێراق،لایه‌نه سیاسییه‌كان باسیان له‌گۆرانكارى له‌نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى ده‌كرد،ئێستاش له‌دوا پێكهێنانى حكومه‌ت نرخى دۆلار به‌رزتر بووه‌ته‌وه.