چۆن سه‌یرى خۆت ده‌كه‌یت ..ئه‌مه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستیت دروست ده‌كات

26/07/2018 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌
زۆرێكمان ته‌مه‌نى خۆى به‌ بچووكتر یان گه‌وره‌تر له‌ ته‌مه‌نى راسته‌قینه‌ى داده‌نێت ، ئه‌م ته‌مه‌نه‌ "گرمانه‌ییه‌ " یان ئه‌وه‌ى " به‌ خه‌یاڵى خۆمان " دروستى ده‌كه‌ین ، كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر ته‌ندروستى جه‌سته‌یى و ده‌روونى خودى كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت .
ئه‌وكاته‌ بێته‌به‌رچاوى خۆت ، به‌ بێ به‌ڵگه‌نامه‌ى له‌دایكبوو بوویت ، هیچ شتێكیش نه‌بوو تاكو ته‌مه‌نى خۆت بزانیت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ده‌زانی تۆ خۆتى ، ئه‌وكات نه‌تده‌زانى ته‌مه‌نت ده‌بێته‌ چه‌ند ؟
ته‌مه‌ن كارێكێكى جێگیره‌ ، وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ى باڵات یان زیادبوونى پێوانى پێڵاوه‌كه‌ت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاقیكردنه‌وه‌كانى ژیانى رۆژانه‌مان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ هه‌ستكردنى هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ و تێڕوانینى هه‌ر كه‌سێك بۆ ته‌مه‌نى خۆى له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكى تر جیاوازه‌ ، هه‌ندێك كه‌س ته‌مه‌نی خۆیان گه‌وره‌تر ده‌بینن كه‌ تیایدان و هه‌ندێكى تریش خۆیان به‌ بچووكتر ده‌بینن .
ئه‌م كاره‌ جێگه‌ى گرنیگپێدانى زانایان بووه‌ ، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كه‌ "ته‌مه‌نى گریمانه‌یى " یان ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى خۆمان به‌ خه‌یاڵى خۆمان دروستى ده‌كه‌ین ، له‌وانه‌یه‌ زۆر گرنگ بێت بۆ زانینى گه‌شه‌كردنى هه‌ندێك كه‌س و پووكانه‌وه‌ و دواكه‌وتنى هه‌ندێك كه‌سى تر .
"برایان نۆزیك "ى توێژه‌ر له‌ زانكۆى "ڤێرجینیا " ده‌ڵێت "هه‌ر كاتێك خه‌ڵكى وا خه‌یاڵ بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان بچوكتره‌ له‌ ته‌مه‌نى راسته‌قینه‌ى خۆیان ، ئه‌مه‌ كاریگه‌ریه‌كى ئه‌رێنى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى رۆژانه‌ و ژیانیشیان ده‌بێت " .
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه‌ ، سه‌یركردنى ته‌مه‌نى خۆت به‌ ته‌مه‌نێكى بچووكتر ، هه‌ر ته‌نها كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى ژیان نابێت به‌ڵكو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى گشتى و ، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى زوو مردنیش ده‌بێت .
داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر