مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵى قه‌ڵه‌و

07/07/2018 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌
ئاماده‌كردنى / هیوا قادر
پزیشكانى ئه‌كادیمیاى ئه‌مریكى بۆ نوژدارى منداڵان و كۆمه‌ڵه‌ى قه‌ڵه‌وى هۆشداریان داوه‌ له‌سه‌ر منداڵانى قه‌ڵه‌و ، كه‌ كاریگه‌رى پێچه‌وانه‌ى هه‌بێت و رۆڵى هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتیان ، وه‌كو زیاده‌ڕۆیى كردن له‌ خواردن و ته‌مبه‌ڵى و دووره‌په‌رێزى و خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ پشكنیكى پزیشكى .
توێژه‌ران له‌ كاتى ئاماده‌كردنى داتاكان له‌سه‌رقه‌ڵه‌وى منداڵان رایانگه‌یاندووه‌ :" ده‌زانین گۆڕانكارى له‌ شێوازى منداڵ كارێكى زه‌حمه‌ته‌ ، نه‌خۆشه‌كانیش له‌سه‌ره‌تا رووبه‌رووى هه‌ندێك كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌ بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانیان ، به‌ڵام ده‌توانین رووبه‌رووى ئه‌م زه‌حمه‌تیانه‌ ببینه‌وه‌ " .
ئه‌و منداڵانه‌ش كه‌ به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وى ده‌ناڵێنن زیاتر رووبه‌رووى هه‌ست كردن به‌ كه‌م و كوڕى و خه‌مۆكى و دڵه‌ڕوكێ ده‌بنه‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێت دایك و باوكان زیاتر هانده‌رى ئه‌رێنى بن بۆ منداڵه‌كانیان نه‌وه‌ك هانده‌رى نه‌رێنى ، ئه‌مه‌ش له‌وكاته‌ى كار له‌سه‌ر گۆڕینى هه‌ڵس و كه‌وتى خۆراكیان ده‌كرێت .
توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "ئه‌و منداڵانه‌ ده‌بێت قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ى له‌ فیلمه‌كان و سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش ده‌یبینن ، توێژینه‌وه‌كه‌ دووپاتیشى كردووته‌وه‌ "فیلمه‌كانى منداڵان زۆر به‌ گاڵته‌پێكردنه‌وه‌ له‌ منداڵانى قه‌ڵه‌و ده‌ڕوانن " .
پزیشكانیش له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێن :" به‌ربڵاوترین كێشه‌ى ته‌ندروستى منداڵان له‌ وولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بریتیى یه‌ له‌ كێشى زیاده‌ى له‌ش ، هه‌ر منداڵێك له‌ كۆى سێ منداڵیش به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وى ده‌ناڵێنن .