لەبارەی خواردنی رەشكەوە، ئەم 5 نهێنییە بزانن

17/05/2018 - 20:47 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

ڕەشكە بەباشترین گیایی دەرمانی دادەنرێت، بە ڕەشكەی ڕەش ناسراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زەیتی ڕەشكە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی بەتایبەتی هەرس ئاسان دەكات و بەرگری بەهێز دەكات و پێست و قژ جوان دەكات، سەرباری ئەوەش ڕۆنی ڕەشكە دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڤیتامینات و پرۆتین، دەركەتووە زەیتی ڕەشكە چارەسەری پێنج جۆری نەخۆشی دەكات كە لە ئێستادا زۆر باوە. 

ڕۆنی ڕەشكە چارەسەری چی دەكات ؟؟

1. چارەسەری سەدەف دەكات : سەدەف یەكێكە لە نەخۆشییەكانی پێست زۆرێك بەدەستییەوە دەناڵێنن كە پێست وشك دەكاتەوەو هەو دەكات و تووشی خوران و سوور بوونەوەی دەكات، بۆیە ئەم ڕۆنی ڕەشكەكەی لێ بدە پێستێكی چەوری نوێت پێ دەبەخشێت.

2. چارەسەری ڕەبۆ دەكات : ڕەبۆ دووچاری هەناسە توندی و گیرو گرفتی هەناسە هەڵكێشانت دەكاتەوەو بۆری هەناسەت ووشك دەكاتەوە، ڕۆژانە خواردنی یەك كەوچكی بچووك ڕۆنی ڕەشكە دوای (10) خولەك بۆری هەناسەت ئارام دەكاتەوە.

3. چارەسەری بەردی گورچیلە : زۆر كەس بەدەست ئازاری گورچیلەو بەردی زراوەوە دەناڵێنن، ئەمەش دیارە بەردی تێدایە بۆیە خواردنی ڕۆنی ڕەشكە بەردی گورچیلەو زراو بڵاو دەكاتەوەو ئازارەكەی كەم دەكاتەوە.

4. چارەسەری قژ ڕووتانەوە : زۆر كەس بێزاربووە لە قژ ڕووتانەوە، بەڵام بەكارهێنانی ئەم ڕۆنە ڕۆژانە بیدەی لە قژت، ئەوا قژەكەت پڕ دەكاتەوەو نایەڵێت بڕوتێتەوە.

5. چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن : پەستانی خوێن یەكێكە لە نەخۆشییە درێژ خایەنەكان و بەرز بوونەوەی كۆلیسترۆڵی خوێن دەرئەنجامی خراپ دروست دەكات بۆیە ڕۆژانە خواردنی زەیتی ڕەشكە دەست دەگرێت بەسەر كۆلیسترۆڵی خوێندا.