به‌ر له‌وه‌ى مه‌عجونى ددان بكڕیت..ئاگادارى ئه‌م هێمایانه‌به‌

15/05/2018 - 11:56 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

مه‌عجونى ددانه‌كان بۆ پاك كردنه‌وه‌ و سپى كردنه‌وه‌ى دانه‌كانمان به‌كارده‌هێنین ، هه‌روه‌ك بۆ لابردن و له‌ناوبردنى ئه‌و به‌كتریایانه‌ به‌كاردێت كه‌ له‌ ئه‌نجامى پاشماوه‌ى خۆراكی له‌ نێوان ددانه‌كانمان دروست ده‌بن .
ئێستا له‌ بازاره‌كان جۆرى جیاواز له‌ مه‌عجونى ددان بوونیان هه‌یه‌ ، به‌ڵام لێره‌شدا پرسیار ده‌كه‌ین ئایا پێكهاته‌ى نێو مه‌عجونى ددانه‌كان چین ، چ جۆره‌ مه‌عجونێكیش به‌كاربێنین كه‌ سوودى ته‌واویان بۆ ددان هه‌بێت .
به‌ر له‌وه‌ى مه‌عجونى ددان بكڕین پێویسته‌ ئه‌و نوسراوانه‌ى سه‌ر مه‌عجونى ددان بخوێنینه‌وه‌ و تێبینى ره‌نگ و هێماكانیان بكه‌ین كه‌ له‌ خواره‌وه‌ى پاكه‌تى مه‌عجونه‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌ چه‌ند ره‌نگێكه‌ ره‌نگه‌كانیش بریتین له‌ شین و سه‌وز و سوور و ره‌شن .
ره‌نگى سه‌وز به‌و مانایه‌ دێت كه‌ پێكهاته‌ى مه‌عجوونه‌كه‌ پێكهاته‌یه‌كى سروشتیه‌ ، ره‌نگى شینیش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ مه‌عجونه‌كه‌ پێكهاته‌كه‌ى بریتین له‌ مادده‌ى سروشتى و مادده‌ى پزیشكى .ره‌نگى سووریش هێمایه‌ كه‌ پێكهاته‌كه‌ مادده‌ى پزیشكى و مادده‌ى كیمیایى له‌خۆگرتووه‌ ، هه‌رچى ره‌نگى ره‌شه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ پێكهاته‌ى مه‌عجونه‌كه‌ كیمیاییه‌ .
...............