كاریگه‌رى نانى به‌یانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستى

14/05/2018 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە تەندروستی

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكراى كردووه‌ نه‌خواردنى نانى به‌یانیان له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسى دووچاربوون به‌ ره‌ق بوونى خوێنبه‌ره‌كان زیاد بكات و ، ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش له‌وانه‌یه‌ كوشنده‌ بێت .

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن "په‌یمانگاى پزیشكى ئه‌مریكى بۆ دڵ " بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ :" توێژه‌ران تێبینیان كردووه‌ ، هه‌ندێك زیان به‌ر خوێنبه‌ره‌كانى هه‌ندێك كه‌س كه‌وتووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى پشكنینیان بۆ كردبن " .

به‌ پێى توێژینه‌وه‌كه‌ : " ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ هۆكارێكى گرنگه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و لووله‌كانى خوێن كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش هۆكاره‌ بۆ مردنى رێژه‌یه‌كى به‌رزى خه‌ڵكى له‌سه‌ره‌تاسه‌رى جیهان " .

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ :" له‌ ساڵى 2015 به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و ره‌ق بوونى خوێنبه‌ره‌كان (17) ملیۆن و (700) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ " .

سه‌رۆكى په‌یمانگاى پزیشكى ئه‌مریكى بۆ دڵ رایگه‌یاندووه‌ :" ئه‌و كه‌سانه‌ى ژه‌مى به‌یانیان ناخۆن ، به‌ شێوازێكى ناسروشتى و ناته‌ندروست ده‌ژین " .

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ :" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ نه‌خواردنى ژه‌مى به‌یانیان ، نه‌ریتێكى خراپه‌ و ده‌بێت بگۆڕێت ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوى خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ .