كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كوردستانیه‌ ، گرنگی به‌ روداو و هه‌واڵ و كێشەكانی خەڵك و كولتوری كوردیی و پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خەڵكی كوردستان ده‌دات.
 
دروشمه‌كانی كه‌ناڵ :
 
( ڕاستگۆیی  -  هاوسه‌نگی   -   پیشه‌یی  )
 
 
ئامانج و ئه‌ركه‌كانی كه‌نال:
 
١- گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری دروست بەشێوەی بابه‌تیانه‌
٢-بره‌ودان به‌ په‌یامی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و گرنگی دان به‌ كیشه‌كانی خه‌لك و خستنه‌ رووی داواو گرفته‌كانیان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا
٣-پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی  و ئاینی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌لگای كوردستانی
٤-خستنه‌روی كیشه‌ی عادیلانه‌ی گه‌لی كوردو هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان
٥-بایه‌خدان به‌ زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فۆلكلۆر و كه‌له‌پوری كوردی
٦- بره‌ودان به‌گیانی فره‌یی و پێكەوە ژیان و لێبورده‌یی و هزری ئاشتی خوازی
٧-گه‌شه‌پێدانی به‌ها جوان و باڵاكان و پاراستنی به‌هاكانی خێزان
٨- هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌ ماف و ئه‌ركه‌كانیان
٩-بایه‌خدان به‌ ره‌وه‌ندی كوردی له‌ تاراوگه‌ ، له‌ رووی پاراستنی ناسنامه‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌
١٠-پێشكه‌ش كردنی ڕۆشنبیری گشتی له‌ بواره‌ جیا جیاكاندا.
 
 
شوێن :
باره‌گایی سه‌ره‌كی كه‌ناڵ  له‌ هه‌ولێری  پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی  هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ و ستافی هه‌یه‌.

 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)