هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئۆكرانیا هانا بۆ بەندكراوەكان دەبات بۆ روبەڕوبونەوەی پێشڕەوییەكانی روسیا

بۆ روبەڕوبونەوەی پێشڕەوییەكانی سوپای روسیا، پەرلەمانی ئۆكرانیا پڕۆژە یاسایەكی پەسەندكرد كە رێگە بە ئازادكردنی بەندكراوان دەدات بۆ ئەوەی بچنە ریزەكانی سوپاوە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیا رایگەیاند: پەرلەمانی ئۆكرانیا پڕۆژەیاساییەكی پەسەندكردوە كەرێگە بە بەندركاوانی ئەو وڵاتەدەدات بچنە ریزەكانی سوپا بۆ روبەڕوبونەوەی پێشڕەوییەكانی روسیا، هەركاتێكیش لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیاوە واژۆكرا، یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
رونیكردوەتەوە، بەهۆی پێویستی بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی، یاساكە گۆڕانكارییەكی گەورە لە هێزەكانی سوپای ئۆكرانیا، پێكدەهێنێت كە كیێڤ لە بەرامبەر پێشكەوتنە نوێیەكانی روسیادا پێویستی پێیەتی.
رۆژنامەی لەندەن فاینانشیاڵ تایمز رونیكردەوەتەوە؛ یاسا نوێكەی پەرلەمانی ئۆكرانیا بازرگانانی مادەی هۆشبەر، سزا دراوانی تاوانی گەندەڵی و تاوانبارانی پەیوەندیدار بە زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانی ناگرێتەو و مافی خزمەتی سەربازییان لەسوپای ئۆكرانیا نابێت، هەروەها ئەندامانی پێشوی پەرلەمان، وەزیر و فەرمانبەرانی پلەی حكومی ناگرێتەوە و پێویستە لە زیندانەكان سزاكانیان تەواو بكەن.
رۆژنامە بەریتانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، یاساكە دەبێتە هۆی زیادكردنی زیاتر لە (20) هەزار سەرباز بۆ سوپای ئۆكرانیا، كە ئەوەش بەشێكی كەمی ئەو سەربازانەیە كە ئۆكرانیا پێویستی پێیانە بۆ رێگریكردن لە هێزەكانی روسیا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار