هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق ناكشێنەوە

سەرچاوەیەكی سیاسیی لەناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەكانی نزیك لەئێران رایگەیاندووە، هیچ دانوستانێك لەنێوان حكومەتی عێراق و ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆكایەتیی ئەمریكا نییە.
ئەو سەرچاوەیە كە لێدوانی بۆ پێگەی تۆڕی هەواڵی عێراقیداوە، باسی لەوەكردووە كە ئەو لێدوانانەی باس لەبوونی لەیەكتێگەیشتن بۆ كشانەوەی ئەو هێزانە دەكرێن تەنیا لێدوانی هەڵبژاردنن و ئاراستەی خەڵكی ڕەشۆكی دەكرێن، باسی لەوەشكردووە كە هیچ دانوستانێك بۆ كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆكایەتیی ئەمریكا لەعێراقدا نییە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی كە ناوەكەی خۆی ئاشكرا نەكردووە، لەسەردانەكەی ئەمدواییەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، گفتوگۆ لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق نەكراوە، بەڵكو ڕێككەوتن لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە.

جەختیشی لەوەكردۆتەوە كە قسەكردن لەسەر بوونی لێكتێگەیشتن بۆ كشانەوەی ئەو هێزانە هیچ نییە جگە لە لێدوانی هەڵبژاردن كە ئاراستەی خەڵكی ڕەشۆكیی دەكرێت”، ئاماژەی بەوەشكرد، “داگیركەر عێراق بەجێناهێڵێت تەنیا لەڕێگای هێزەوە نەبێت”.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار